بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ۱۲ی ئاپڕیل، دووەهەمین بەرهەمی کورتە چیرۆکی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە زیندان بڵاوکرایەوە.
ئەم بەرهەمەی دەمیرتاش بە ناوی "دەوران " و بە زمانی تورکی باسی دەم و دەوارن دەکات و بابەتی کۆمەڵایەتی تێدایە، پێکهاتووە لە ۱۴ کورتە چیرۆک و لە ۱۳۱ لاپەڕەدا چاپ کراوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش سەرجەم چیرۆکەکانی ئەو بەرهەمەی لە ناو ژووری زیندان نووسیوە و پێشکەشی کردووە بە دایک و باوکی خۆی.
پێشتر دەمیرتاش لە زینداندا کتێبێکی دیکەی بە ناوی سەحەر نووسی کە پێکهاتبوو لە ۱۲ چیرۆك و زیاتر باسی ڕەنج و ئازاری ژنانی دەکرد.
کتێبی سەحەری دەمیرتاش بە زمانی کوردی لە عێراق و بو زمانی فارسی لە ئێران وەرگێڕدرایەوە.
Your Comment